داوودئۆغڵوو بە زمانی کوردی لە مێپس2024: خۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی
هەینی، 22-11-2024، ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لەمیانی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس کە لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان، لە شاری دهۆک بەڕێوە دەچێت؛ بەشداریی لە پانێلێک کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی تورکیا – هەرێمی کوردستان، پرۆسەی نوێی ئاشتی، بارودۆخی ناوچەکە و چەندان پرسی دیکەی گرنگی کرد.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە سەرەتای قسەکانیدا بە زمانی کوردی, خۆشحاڵی خۆی بە بینینەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی و بە "دۆستێکی نزیک"ـی خۆی ناو برد. لەبارەی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپسیش، باسی لەوە کرد، "کۆڕبەندەکە لە کاتێکی هەستیار و گرنگدا بەڕێوە دەچێت."