سەرۆک بارزانی: 100ساڵ ئینکاری نەتەوەی کورد کرا؛ کوردیش 100 ساڵ بەرخودانی کرد

هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد. 

سەرۆک بارزانی لە باسی کێشەی نەتەوەی کورد لە کۆڕبەندی مێپس گوتی: "هەموومان دەزانین لەدوای جەنگی جیهانی دووەم، ئەو سەرلەنوێ دابەشکردنەی لەناوچەکە ئەنجام درا، باوەڕناکەم بەدڵی هیچ نەتەوەیەک بێت، نەکورد، نە عەرەب و نە تورک و نە فارس، بەڵام واقعێک بوو فەرز کرا.. بەڵام لێرەدا ستەمی گەورە  بەر کورد کەوت، 100 ساڵ ئینکاری نەتەوەی کورد کرا. کوردیش 100 ساڵ بەرخودانی کرد، نە ئینکاری هەبوونی کورد سەری گرت، نە کوردیش توانی ئەو واقیعە بگۆڕێت، ئەمەش پێمان دەڵێت دەبێت دانیشین بیر لە چارەی ئاشتیانە و برایانە و ڕێز لەیەکتر گرتن بکەینەوە."