داوودئۆغڵوو بۆ  کوردستان24: پشتیوانیمان لە چارەكردنی كێشەی كورد كردووە

ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا
ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا پشتیوانیی خۆی بۆ چارەکردنی کێشەی کورد لە باکووری کوردستان دووپات کردەوە. جەخیش دەکاتەوە "كێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا لەناوخۆ چارە دەکرێت."

هەینی، 22-11-2024، ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لەمیانی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس کە لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان، لە شاری دهۆک بەڕێوە دەچێت؛ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كێشەیەكی گەورەدایە و پێویستە چارە بكرێت و  ئەو خەڵكە زانا و دانا و بەیەكەوە دابنیشین پرسەكان بخەنەڕوو."

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا دووپاتیش دەكاتەوە "كێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا لەناوخۆ چارە دەکرێت، نەک لە دەرەوە."

داوودئۆغڵوو لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی، ئاماژەی بەوە کرد "لە ڕابردوو پشتیوانیمان لە چارەكردنی كێشەی كورد كردووە و هەروەها پشتیوانیی لە هەر هەنگاوێك دەكەین كە بۆ دیموكراسی گرنگ بێت."