مەسرور بارزانی: هەرگیز کۆڵ نادەین، ئەمەیە چیرۆکی ئێمە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەرەڕای ئاستەنگەکانی سەر ڕێگامان، بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشچوون و گەشەکردن.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی: سەرەڕای ئاستەنگ و نادڵنیاییەکانی سەر ڕێگەکەمان، بەڵام ئێمە خۆڕاگرانە بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشچوون و گەشەکردن.

گوتیشی: هەرگیز کۆڵ نادەین، ئەمەیە چیرۆکی ئێمە.