ئیڤان بوشارۆڤ: کۆڕبەندی مێپس بۆ کۆکردنەوەی سەرکردەکانی جیهان یارمەتیدەرە
هەماهەنگیکاری ئەنجوومەنی کاروباری نێودەوڵەتیی ڕووسیا، گوتی: گرنگییەکی دیکەی کۆڕبەندی مێپس بریتییە لە پێشنیازکردنی ئەو کێشە و ململانێیانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریان هەڵداوە.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، ئیڤان بوشارۆڤ، هەماهەنگیکاری ئەنجوومەنی کاروباری نێودەوڵەتی ڕووسیا بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە کاتێدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری سیاسی و گفتوگۆی نێوان وڵاتان بوونی نییە، کۆڕبەندی مێپس بۆ کۆکردنەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە و جیهان یارمەتیدەرە.
هەماهەنگیکاری ئەنجوومەنی کاروباری نێودەوڵەتی ڕووسیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەشدا، گرنگییەکی دیکەی کۆڕبەندەکە بریتییە لە پێشنیازکردنی ئەو کێشە و ململانێیانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریان هەڵداوە.
ئەمڕۆ هەینی، 22ـی تشرینی دووەمی 2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک، بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەی شەممە، بەردەوام دەبێت.