ئه‌و 3 پۆلسه‌ی له مردنی پیاوه ره‌شپێسته‌كه تێوه گلاون سزادران
هه‌ریه‌كه‌یان به یه‌ك ملیۆن دۆلار غهرامهكران
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌و 3 پۆلیسه‌ی له گیانله‌ده‌ستدانی پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی مهنیئاپلسی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا تێوه‌گلاون، ئه‌مڕۆ 6ی حوزه‌یران، له‌لایه‌ن دادگاوه، سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌م دادگاییكردنه له‌دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی 3ی حوزه‌یران کیس ئالیسۆن، داواکاری گشتی ویلایەتی مینیسۆتا رایگەیاند، سزای (دیریك شۆڤین)، ئەفسەری پۆلیسی مینیسۆتا، لە پلە سێیهوە گۆڕدرا بۆ پلە دوو، ئەویش دوای ئەوەی راپۆرتی پزیشکییان پێشکەشکراوە.
ئه‌مڕۆش، دادوه‌ری گشتی مینیسۆتا، سزای هه‌ریه‌ك له‌و 3 پۆلیسه به پێبژاردنی یه‌ك ملیۆن دۆلار دیاری كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز، ئه‌و تاوانه به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له جه‌ی ئه‌لێكس كوینگ، تۆماس لین و تۆ ساودا سه‌پێندراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوكاری ئه‌فسه‌ر (دیرك شۆڤین)ـی 44 ساڵ بوون له‌كاتی كوشتنی جۆرج فلۆید.
هه‌ریه‌ك له لین و كوینگ هاوكاری شۆڤینیان كردووه، به‌ڵام ساو به‌پێوه وه‌ستابوو بێئه‌وه‌ی به‌شداری ده‌ستگیركردنی فلۆید بكات.
هه‌رسێ ئه‌فسه‌ره‌كه به‌جلوبه‌رگی پرته‌قاڵییه‌وه له‌به‌رده‌م بۆل سكۆگین وه‌ستابوون له‌ناو ژورێكی پلاستیكی له دادگای مه‌نیئاپلس.
سه‌ره‌تا ساو له‌لایه‌ن پارێزهرهكهیانهوهی پێشكه‌ش كرا، وته‌كانی ساوی خوێنده‌وه. دواتر هه‌ریه‌ك له جه‌ی كوینگ، تۆماس لینی ناساند، كه 18 ساڵه كاری پۆلیسی ده‌كه‌ن.
رۆژی 26 ی ئایار جۆرج فلۆید-46 ساڵ، له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مهنیئاپلسی ویلایه‌تی مینیسۆتای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام له‌كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له‌ژێر ده‌ستی (دیریك شۆڤین) ی ئه‌فسه‌ری پۆلیس، گیانی له‌ده‌ستدا، به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی 10 رۆژه خۆپیشاندان به‌رده‌واوه.
H.B