نەوزاد ھادی: ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كانی شنگال ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوە دا، تاوه‌كو ئێستا دۆخی ئه‌منیی شنگال ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له ئاواره‌كانی شنگال ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، نەوزاد ھادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە عێراق و ھەرێمی كوردستانیشەوە بە قۆناغێكی ھەستیار تێدەپەڕێت، بەتایبەتی دوای ھەڕەشە ئاشكراكانی ئیسرائیل لە عێراق.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی، ئاماژەی بەوە کرد: دۆخێكی ناجێگری سەربازی لە ناوچەكەدا ھەیە، بەتایبەتی شنگال. كە وایكردووە ھێزی چەكداری ناساییی لێبێت و ئەمەش وایكردووە ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی شنگال نەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
گوتیشی: تاوه‌كو ئێستا دۆخی ئه‌منیی شنگال ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه.