دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس24 بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ 23ـی تشرینی دووەمی 2024، دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوە دەچێت و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دیدارێکی تایبەتی دەبێت، کە باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
دوێنێ هەینی 22-11-2024، کۆڕبەندی مێپس24 دەستی پێ کرد، لە دەستپێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی ئەمیندارییەتیی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، گوتاری بەخێرهاتنی لە کۆڕبەندەکەدا پێشکەش کرد، دواتر سەرۆک بارزانی لە گوتارێکدا باسی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و هیوای خواست گفتوگۆ و پێشنیازەکانی ئەو کۆڕبەندە سوودی بۆ هەموو لایەک هەبێت.
ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسەتمەدار و ئەکادیمستەکان کە بەشدارییان لە پانێلەکانی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەند کردبوو، زیاتر باسیان لەو مەترسیانە کرد کە هەڕەشەن بۆ فراوانبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و گرووپە چەکدارەکان، هاوکات چەند پێشنیازێکیان بۆ ڕێگریی لەو شەڕە خستەڕوو.
پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تەوەرێکی دیکەی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندەکە بوو کە لە گوتار و گفتوگۆی بەشداربووان تیشکی خرایە سەر.
پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک، بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس24، نزیکەی 124 ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاواز بەشدارن، کە 73%ـیان بۆ جاری یەکەم بەشداریان کردووە. لە ژمارەیەک پانێل و وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ دەکەن و پێشنیاز بۆ چارەسەر دەخەنەڕوو.

وتاری سەرەکی؛
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان عێراق.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقی فیدراڵی

 قسەکەرەکانی پانێلی یەکەم؛

قاسم ئەلعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
د. عەلا ریکابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
پیتەر گالبرێت، زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان
نەدوە دەوسەری، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

قسەکەرەکانی پانێلی دووەم؛

جۆن ویلکس، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق و قەتەر و عومان
ستیڤن پیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر
خاتوو هۆلی داگرێس، ئەنجوومەنی ئەتڵەسی
دکتۆر کریستین دیوان، پەیمانگای دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی
دکتۆر عەلی سندی، زانکۆی ئەموریکی لە کوردستان


قسەکەرەکانی پانێلی سێیەم؛

 ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق
خاتوو جێسیکا عوبێد، پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
د. حەسەن ئەحمەدیان، زانکۆی تاران
د. دەیڤید دێس ڕۆچێس، زانکۆی بەرگری نیشتمانی
د. جیوژۆ دوان، زانکۆی سینگوا لە چین


پانێلی چوارەم گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کە لەلایەن  هادلی گامبڵ، پێشکەشکاری کەناڵی سی ئێن بی سی پرسیاری لێ دەکرێت.

قسەکەرەکانی پانێلی پێنجەم؛

بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
پڕۆفیسۆر ئیرینا زڤیاگێلسکایا، پەیمانگای ئابووری جیهانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
د. محەممد شەممەری، ڕاوێژکاری باڵای عەممار حەکیم
د. ئەلیساندرۆ ئاردینۆ، کۆلێژی کینگ لە لەندەن


کۆتایی
د. هونەر عیسا، سەرۆکی کۆڕبەندی 24MEPS