حەیدەر عەبادی لە مێپس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر گۆڕانێکی ڕیشەیی دایە
شەممە، 23-11-2024، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لەمیانی بەشداریی لە پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک، لە گوتارێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هیوای خواست لایەنە براوەکان لە ماوەیەکی نزیکدا لەسەر پێکهێنانی حکوومەت ڕێک بکەون.
لەبارەی بارودۆخی ناوچەکەش، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق هۆشداریی دا و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر گۆڕانێکی ڕیشەیی دایە و شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە سەری هەڵداوە." لەبارەی دەستبەکاربوونی ترەمپیش وەکو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، گوتی "ئیدارەی نوێی ئەمەریکا کاریگەریی لەسەر ناوچەکە و عێراقیش دەبێت."