ئەعرەجی لە مێپس: هەرێمی کوردستان نموونەی پێکەوەژیان و لێبوردەییە
شەممە، 23-11-2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بەشداریی لە پانێلێکی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک کرد و ڕایـگەیاند "هەرێمی کوردستان لە 1991 هاتە کایەوە و بووە پەناگەی سەرکردەکانی عێراقی، هەروەها دەتوانم بڵێم هەرێمی کوردستان نموونەی پێکەوەژیان و لێبوردەیی بووە؛ ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر عێراق هەبوو."
ئەعرەجی گوتیشی "لە دۆخی ئێستەی عێراق گوتاری تائیفی جێگەی نابێتەوە." ئاشکراشی کرد، لەساڵی 2022 بۆ 2024 گەورەترین پرۆسەی گەڕاندنەوەی کەسوکاری داعشیان لە کەمپی هۆل بۆ عێراق کردووە.