ئەعرەجی لە مێپس: لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە ببێتە بەشێکی شەڕی ناوچەکە
شەممە، 23-11-2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بەشداریی لە پانێلێکی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک کرد و لەبارەی شەڕی ئێستەی ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنانی ڕایـگەیاند "لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەردەوام لەبارەی ئەم بابەتە لە پەیوەندیداین و لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە ببێتە بەشێکی ئەو شەڕەی ئێستە لە ناوچەکە هەیە."