عەلا ڕوکابی لە کۆڕبەندی مێپس: بەرپرسانی عێراق لە چاکسازیی ئابووریی جیددی نین
شەممە، 23-11-2024، عەلا ڕوکابی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیمتیداد، لە کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک ڕایگەیاند "بەرپرسانی عێراق تا ئێستە لە چاکسازیی ئابووری جیددی نین و دەوڵەت لە زۆر لاوە کێشەی گەورەی هەیە."
ڕوکابی، ئاماژەی بەوەش کرد "گەل و دەسەڵات لە عێراق زۆر دوورن لە یەک، بەرپرسان ژیانێکی شاهانەیان هەیە و هەزاران دەرچووی زانکۆکانیش بێکارن، ئەمە قەیرانی گەورەی دروست کردووە."
سەرۆکی بزووتنەوەی ئیمتیداد ڕوونیشی کردەوە "بەهۆی کۆنترۆڵکردنی لەلایەن حزبەکانەوە، پەرلەمان نەیتوانیوە کارەکانی وەکوو پێویست بەڕێوە ببات."