ڕێبەر ئەحمەد لە مێپس: حکوومەتی عێراق جددی نەبووە لە بە جێهێنانی ئەرکەکانی بەرانبەر ئاوارەکان

ڕێبەر ئەحمەد لە مێپس
ڕێبەر ئەحمەد لە مێپس

شەممە، 23-11-2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پانێلێکی کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک ڕایگەیاند "ئەوەی پەیوەستە بە ئاوارەکانەوە، بەداخەوە هەزارن ئاوارە لای ئێمە هەن بە تایبەتی ئاوارەکانی شنگال، حکوومەتی عێراق جددی نەبووە لە بە جێهێنانی ئەرکەکانیان بەرانبەر بەم ئاوارانە."

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئێزیدییەکان و کریستییانەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، دەبێت ئەم کێشانە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە و بە رێککەوتن بێت. "