خەمیس خەنجەر لە مێپس: سنووری وڵاتانی ناوچەکه بەپێی بەرژەوەندیی زلهێزەکان داڕێژراون

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی

شەممە، 23-11-2024، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننی، لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێک لە پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک، ڕایگەیاند "له دوای سایکس - پیکۆ ئێستا سەقامگیری و ئارامیی له هەرێمی کوردستان بەدی دەکەین."

بە گوتەی خەنجەر "سنووری وڵاتانی ناوچەکه بەگوێرەی بەرژەوەندیی زلهێزەکانی ئەو کات داڕێژران و لەسەر بنەمای هەندێک ڕێککەوتنی نهێنی بووه." ئەوەشی خستە ڕوو "گەلانی ناوچەکه سەبارەت به داڕشتنی سنوورەکان هیچ پرسێکیان پێ نەکرا و ویستی گەلان لەبەرچاو نەگیران."