دیندار زێباری لە مێپس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی ترەمپدا جیاواز دەبێت
شەممە، 23-11-2024، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کورستان، لە میانی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا جیاواز دەبێت، هەر بۆیە گرنگە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تێگەیشتنێکی سەردەمیانەیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سیاسەتی نێودەوڵەتی هەبێت."