دهۆک: داوود ئۆغڵو سەردانی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکەی مێردینی کرد
ئەحمەد داوود ئۆغلو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا، لە شاری دهۆک، سەردانی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکەی شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان کرد کە تێیدا پێنج ئەندامی بنەماڵەکە شەهید کران.
حەربی جەلالەدین، ئەندامی بنەماڵەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "داوود ئۆغلو پشتیوانیی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دووپات کردووە و ئامادەیی خۆیشی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی و بەرەوپێشبردنی دۆسیەکە لە دادگاکانی تورکیا دەربڕیوە."
بەرەبەیانیی پێنجشەممە 19-01-2023، لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، پێنچ هاووڵاتیی شاری دهۆک لە ئۆتۆمبێلێکدا لە لایەن چەند کەسێکەوە شەهید کران، لە کاتێکدا بە مەبەستی سەردانی دۆکتۆر چووبوونە تورکیا.