مەسرور بارزانی، لە کۆڕبەندی مێپس وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 23-11-2024، لە چوارچێوەی دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدارێکی تایبەتی دەبێت کە باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر – بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی دەیەم، مووچە و بودجە، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندان پرسی دیکەی گرنگ دەکات.