دیداری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس دەستی پێ کرد

دیداری تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد. سەرۆک وەزیران لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر – بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی دەیەم، مووچە و بودجە، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندان پرسی دیکەی گرنگ دەکات.