سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس: بڕیارەکانی ئەمەریکا کاریگەرییان لەسەر جیهان و ئێمەش هەیە
شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کرد و ڕایگەیاند "ئەو بڕیارانەی لە ئەمەریکا دەردەکرێن کاریگەرییان لەسەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەیە."