سەرۆکی حکوومەت لە کۆڕبەندی مێپس: نامانەوێت عێراق پەلکێشی شەڕی ناوچەکە بکرێت

سەرۆکی حکوومەت لە کۆڕبەندی مێپس
سەرۆکی حکوومەت لە کۆڕبەندی مێپس

شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، ئاماژەی بەوە کرد "نیگەرانین لەو شەڕانەی ئێستە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەن و نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێک لەو شەڕە و هەموو هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە دەدەین."