سەرۆک وەزیران لە کۆڕبەندی مێپس: هەڕەشەی داعش کۆتایی نەهاتووە

سەرۆکی حکوومەت لە کۆڕبەندی مێپس
سەرۆکی حکوومەت لە کۆڕبەندی مێپس

شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، ئەوەی خستە ڕوو "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لەسەر داوای حکوومەتی عێراق هاتوون و پێمان وایە تاوەکوو ئێستەش هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامە و داعش هەر ماوە."