مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەمەریکا هەیە
شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، باسی لەوە کرد "پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و دەمانەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە پەرە بە پەیوەندییە دوولایەنەکمان بدەین."