سەرۆک وەزیران لە کۆڕبەندی مێپس: حکوومەتی عێراق قەرەبووی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی کوردستانی نەکردووەتەوە
شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، باسی لەوە کرد "بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، تاوەکوو ئێستە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق گەیشتووە و تاوەکوو ئێستە قەرەبوومان نەکراوەتەوە. بێجگە لەمەش مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دوادەخرێت."