سەرۆکی حکوومەت لە کۆڕبەندی مێپس: هەوڵی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتمان داوە
شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، ئەوەی خستە ڕوو "لە هەرێمی کوردستان هەوڵمان داوە تەنها پشتمان بە نەوت نەبەستین وەکوو سەرچاوەی داهات، بەڵکوو هەوڵی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتمان داوە، هیوامان وایە حکوومەتی عێراقیش هەمان کار بکات، چونکە نرخی نەوت جێگیر نییە."