مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس: هانی وەبەرهێنەرانی بیانی دەدەین لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن
شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، باسی لەوە کرد "هانی هەـوو وەبەرهێنەرانی بیانی دەدەین لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، لە ماوەی ڕابردووشدا چەندان وڵات ڕێژەی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان زیاد کردووە."