رووماڵ

مەسرور بارزانی: نەبوونی متمانە گەورەترین هەڕەشەیە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: نەبوونی متمانە گەورەترین هەڕەشەیە.

شەممە23ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پانێلەکەیدا لە کۆڕبەندی مێپس، گوتی: بڕوام وایە نەبوونی متمانە گەورەترین هەڕەشەیە، مێژوو سەلماندوویەتی کاتێك کۆمەڵگەکان متمانە بە یەکدی ناکەن و سیستەمەکان لەسەر سەپاندنی بیرۆکە بنیاتنراون، کاتێك یاریزانە بەهێزەکان خۆیان بەسەر لایەنەکانی دیکە دەسەپێنن و بەرامبەریان بێرێزن، کاتێك دیموکراسیەت تەنیا بە واتای دەسەڵاتی زۆرینە دێت، بێ گوێپێدان بە دەسەڵاتی کەمینەکان، ئەمە سەختە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و کۆمەڵگەیەک تێیدا دروست بکرێت کە هەمووان دڵخۆشن.

سەرۆک وەزیران دەڵێت: پێویستە هەست بە دڵسۆزی بکەی، بۆ ئەوەی دڵسۆزیت بۆ کۆمەڵگەیەک یان وڵاتێک هەبێت، پێویستە هەست بە یەکسانی بکەی، بۆیە بڕوام وایە نەبوونی یەکسانی و متمانە، سەرچاوەی چەندین کێشەیە کە ڕووبەروومان بوونەتەوە، مەسرور بارزانی دەڵێت: دەبێت پێچەوانە بکرێتەوە و متمانە دروست بکرێت و ژینگەیەکی یەکسان و دادپەروەر فەراهام بکرێت، ئەگەر بتوانی دادپەروەر بیت و بە یەکسانی دەرفەت بۆ هەمووان تەرخان بکەی، بڕوام وایە ئەمە چارەسەری دەکات."