کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر: پێویستە عێراق ژینگەی وەبەرهێنان برەخسێنێت
ستیف بیتنەر،کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، پێویستە عێراق ژینگەی وەبەرهێنان برەخسێنێت، دەشڵێت: من دەزانم حکوومەتی هەرێم پلانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەیە.
شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، ستیف بیتنەر،کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، لەچوارچێوەی پانێلەکەیدا لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس گوتی: لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق زیاتر پشتبەستووبوو بە دۆخی ئەمنی، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئەلینا رۆمانۆوسکی وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا، دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا هەوڵیدا سەرنجی لەسەر لایەنی ئابووریش بێت.
ستیف بیتنەر باسی لەوەش کرد، دەمانەوێت وەبەرهێنانی ئابووری ئەمەریکا لە عێراق سەرکەوتووبێت و سوودی بۆ سەقامگیریی هەبێت، سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە پێویستی بەسەقامگریی هەیە، بەڵام بۆ ئەم سەرکەوتنە پێویستە عێراق ژینگەی وەبەرهێنان برەخسێنێت، لەوانەش پەرەپێدانی شەفافیەت ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و حوکمی یاسا.
ستیف بیتنەر ئاماژەی بەوەش کرد و گوتی: من دەزانم حکوومەتی هەرێم پلانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەیە، ئەمە زۆر گرنگە بۆ دووبارە بنتاتنانەوەی متمانە، هەروەها پەرەپێدانی ئابووری.