گەنجێکی ئێزیدی دوای 10 ساڵ لە ڕفاندنی لە لایەن داعشەوە ڕزگارکرا

دیار عەلی خەڵکی گوندی کۆجۆ، دوای 10 ساڵ لە ڕفاندنی لەلایەن داعشەوە، ڕزگارکرا و گەیشتەوە نێو خزم و کەسانی خۆی.
پەیامنێری کوردستان24 ماهیر شنگالی ڕایگەیاند: دیار عەلی ڕەفو کە خەڵکی گوندی کۆجۆی سەر بە شنگالە، ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێندرا، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا دیار لە ماڵی یەک لە چەکدارانی داعش لە منبج ڕزگارکرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ساڵی 2014، زیاتر لە 6417 هاووڵاتی ئێزیدی لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێندران، تا ئێستا 2834 هاووڵاتی ئێزیدی لەدەستی داعش ماونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان، زیاتر لە 500 هاووڵاتی ئێزیدی لە کەمپی هۆڵ هەن.