پشتیوان سادق: ناوچەکە لەنێو تونێلێکدایە، کۆتاییەکەی دیار نییە
پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24 ڕایگەیاند: "ناوچەکە لەنێو تونێلێکدایە، کۆتاییەکەی دیار نییە.. شانسی ئێمە، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین کە بەردەوام کێشە و شەڕی لێ هەبووە؛ لە هەمان کاتدا لانکەی شارستانییەتیش بووە. دەبێت لە خوا بپاڕێینەوە و نزا بکەین، ئەو شەڕەی ئێستە لە ناوچەکە هەیە، بوەستێت."