ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئومێد زۆرە بۆ چارەکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا
پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24 ڕایگەیاند: "ئێستە بەرەوپێشچوونێکی باش لەنێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بۆ چارەکردنی کێشەکان هەیە.. ئێستە (پەیوەندییەکان) بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو، زۆر جیاوازییان هەیە و بە ڕای ئێمە ئاسۆکان گەشن و ئومێد بۆ چارەکردنی کێشەکان زۆرە؛ ئێمە مێژووەکی زۆرمان پێکەوە هەیە و دەتوانین پێکەوە خزمەتی عێراق و ئەو چوارچێوەیە بکەین کە دەستوور دایناوە."