کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

کۆمسیۆنی بـاڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-11-2024، ئەنجومەنی باڵای کۆمیسیارانی سەر بە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە مەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە. 

ئەمە لە کاتێدایە، 18ی ئەم مانگە دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە کە ژمارەیان 44 تانە بوو.

ڕۆژی پێنجشەممە، 31-10-2024، دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە و 41 تانە لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە تۆمار کران کە 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.

 

ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن:

 پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی 

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی

ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی

بەرەی گەل: 2 کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی

کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی

 

ژمارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 809,197 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 408,141 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 290,991 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:  116,981 دەنگ 

ڕەوتی هەڵوێست: 55,775 دەنگ

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 64,710  دەنگ

بەرەی گەل: 33,365 دەنگ

بزووتنەوەی گۆڕان: 11,621 دەنگ

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 12,929دەنگ

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: 5,503 دەنگ