سەرۆک وەزیران جەخت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ بەریتانیا دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC کرد.

لە دیدارەکەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرایەوە."