دەنگێکی بەهێز لە عەربەت بیستراوە و هاوڵاتییانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

سلێمانی
سلێمانی

دەنگێکی بەهێز لە عەربەت بیستراوە کە هاووڵاتییانی دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، دەنگە بەهێزەکە هی بوومەلەرزە بووە.

یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، دەنگێکی بەهێز لە عەربەت بیستراوە و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە، بەشێوەیەک وای کردووە هاووڵاتییان لە مەڵەکانیان بێنە دەرەوە.

دابان محەمەد،بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دەنگە بەهێزەکەی لە عەربەت بیستراوە و هاووڵاتییان دووچاری دڵەڕواکێ بوون، دەنگی بوومەلەرزە بووە، بۆیە هاووڵاتییان کە هەستییان بە بوومەلەرزە کردووە، لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.