ئەنجامی سەرژمێریی: سەدا 60ـی دانیشتووانی عێراق کار دەکەن

پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان
پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان

دووشەممە، 25-11-2024، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند. 

داتاکان بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان:

1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە 45 ملیۆن و 407 هەزار کەس.

2.  ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان: 70.3%

3. ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان: 29.7%

4. ژمارەی ماڵان: 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ

5.  ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان

6. تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: 5.3 تاک

7.  ژمارەی تاکی نێر: 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس (%50.1)

8. ژمارەی تاکی مێ: 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس (%49.8)

9. ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ: 36.1%

10. ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا: 60.2% 

11.  ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر: 3.7%

12.  ڕێژەی ئەو دانیشتووانەی کاردەکەن: 60%

13. ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی عێراق: 2.3%