هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان سەدا 14.02ـی کۆی دانیشتووانی عێراق پێک دەهێنن

هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان

بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە  کە دەکاتە 14.02%ـی کۆی گشتیی دانیشتووانی عێراق کە سەرووی 45 ملیۆن و 407 هەزار کەسە.

 ئەنجامی بەرایی سەدا 96ـی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان:

1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس.

2.  ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان: 84%

3. ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان: 16%

4.  ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: یەک ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان

5. تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: 4.3 تاک

6.  ژمارەی تاکی نێر: سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس (%50.24)

7. ژمارەی تاکی مێ: سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەس (%49.76)

8. ڕێژەی ئەو خێزانانەی ئافرەت سەرۆکایەتییان دەکات: 11.86%

9. ڕێژەی ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆکایەتییان دەکات: 88.14%

10. ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ: 31.9%

11. ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا: 63.07% 

12. ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر: 4.4%

13. ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە 2009: 2.48%

14.  ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوون:  دوو ملیۆن و 28 هەزار و 37 یەکە