نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەر 10 خولەکێک ئافرەتێک لە جیهاندا دەکوژرێت

نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، 85 هه‌زار كچ و ئافره‌ت له ساڵی 2023ـدا كوژراون؛ هاوكات هۆشداری ده‌دات ڕێژه‌ی كوشتنی ئافره‌تان به‌راورد به ساڵانی پێشوو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و دۆخه‌كه به مه‌ترسی ناو ده‌بات.
دووشه‌ممه، 25ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕاپۆرتێكی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان و تاوان و ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ماڵه‌وه بووه‌ته مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ ئافره‌تان" و زۆرترین توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، 85 هه‌زار كچ و ئافره‌ت له ساڵی 2023ـدا كوژراون كه 60%ـی ئه‌و ڕێژه‌یه له ماڵه‌وه له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه كوژراون.
ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، لە هەر 10 خولەکێک ئافرەتێک له سه‌رتاسه‌ری جیهان له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه ده‌كوژرێن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه كیشوه‌ربڕه و كاریگه‌ری گه‌وره و نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌ریای كاریبی، ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و پاشانیش ئاسیا.