ئاسایشی هەولێر: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیر کردووە، ئاشکراشی دەکات، بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
دووشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن هێزەکانیان ،بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەریان بەناوەکانی(ب ، و ، ز)و(ب ، ع ، ح)و(ش ، ع ، ح) دەستگیر کرد. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: تۆمەتبارانی ناو هاتوو، کەسانی بیانین و لەمەرزی باشماخەوە دەربازی هەرێمی کوردستان بوون و بڕێک ماددەی هۆشبەریان لەجۆری (هیرۆین) لەسەر شێوەی کەپسول(قوت) داوە و لە (گەدە) ی خۆیان هەڵیان گرتووە، بەنیاز بوون لە شاری هەولێر بازرگانی پێوەبکەن.