بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنێت، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی LDS ەوە بنیات دەنرێت.
سەنتەرەکە، بۆ جاری یەکەم لە هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووبەری 13000 مەتر دووجا، لە شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر بنیات دەنرێت و زەوییەکەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.
بڕیار وایە کارەکانی باڵەخانەی پرۆژەکە لە ماوەی 18 مانگدا تەواو بکرێن، لە هەمان ئەم ماوەیەدا ستافی سەنتەرەکە دەست نیشان دەکرێت و لە لایەن پسپۆڕانی نێودەوڵەتییەوە ڕاهێنانی پێویستییان پێ دەکرێت.
لە هەمان کاتدا، پرۆسەی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە پەیوەست بە مەترسییەکانی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر کە بەشێکە لە ئەرکەکانی سەنتەرەکە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی LDS دەست بە کارەکانی دەکات.
سیستەمیی چارەسەریی سەنتەرەکە، بە پشتبەستن بە پرەنسیپە پزیشکی و چارەسەرییە زانستییە جیهانییەکان دەبێت کە بریتییە لە هۆشیارکردنەوە، پاککردنەوە، بەدواداچوون و گەڕاندنەوەی کەسانی ئالوودەبوو بۆ نێو ژیانی ئاسایی کۆمەڵگە.
باڵەخانەی سەنتەرەکە لەم بەشانە پێک دێت:
- بەشی بەڕێوەبردن
- بەشی ئاسایش و سەلامەتی
- شوێنی چاوپێکەوتن
- نۆرینگە
- ناوەندی پاککردنەوەی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر
- بەشی تاقیگە و پشکنینی پزیشکی
- بەشی ڕێنمایی و تیمارکردنی دەروونی
- بەشی هۆشیاری و لێکۆڵینەوەی زانستی
- شوێنی مانەوەی نەخۆش
- بەشی چالاکی وەرزشی و جەستەیی
- بەشی حەواندنەوە و کات بەسەربردن
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
- ڕووبەری سەوزایی سەدا 25ـی پرۆژەکە پێک دێنێت
ڕاستەوخۆ بینەری ڕێوڕەسمەکە بە: