سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: ماددەی هۆشبەر هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر کۆمەڵگەکەمان
سێشەممە، 26-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر؛ ڕایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان پرسێکی زۆر گرنگە بە لای حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە بە شێوەیەکی زۆر بەرفراوان و هەمەلایانە کار لەسەر قەڵاچۆکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە دەکات کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر کۆمەڵگەکەمان و زیانی هەمەلایەنەی تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ئەمنی و لە هەموو بوارەکانی ژیانمان دەدات."