دادگەی تاوانەکانی کەرخ سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ نوور زوهێر دەرکرد
دادگەی تاوانەکانی کەرخ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ نوور زوهێرى تاوانباری سەرەکی كه‌يسى دزیی سەدە به بێ ئاماده‌بوونی له دادگا دەرکردووە، له‌گه‌ڵیدا سزای زیندانی 6 ساڵ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌رچووە.
نوور زوهێر، كه له نێو میدیاكاندا به دزی سه‌ده ده‌ناسرێت، به بێ ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر سزای زیندانی بۆ ده‌رچوو و دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ ڕایگه‌یاند، سزاكه‌ی زوهێر بریتییه له 10 ساڵ زیندانیكردن به‌هۆی دزینی زیاتر له 3 ملیار دۆلار له بارمته‌ی باج له عێراقدا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه "هه‌ریه‌كه له ڕائید ئەلجوحی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و 10 فه‌رمانبه‌ری دیكه به 6 ساڵ زیندانی سزا دراون، کە له‌و كه‌یسه‌ی نووره‌وه تێوه‌گلاون، هه‌روه‌ها هه‌یسه‌م جبووری، سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق 3 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه."
له‌فه‌رمانه‌كه‌ی دادگەشدا هاتووه ده‌ست به‌سه‌ر سامانی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی ناوبراواندا بگیرێت و شرۆڤه‌كارانی سیاسیش به ڕاگه‌یاندنه عێراقییه‌كانیان گوتووە، ژماره‌ی ئه‌و موڵكانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه 45 شوینن و ده‌كه‌ونه نێوان به‌غدا و به‌سره و نرخی تیكڕای ئه‌و موڵكانه‌ش نزیك ده‌بێته‌وه له نیو ملیار دۆلار؛ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و پاره‌یه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه كه بردوویه‌تی و تاوه‌كو ئێستاش شوێنی نوور نادیاره.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات نوور زوهێر، خاوه‌نی هه‌ردوو كۆمپانیای قانت و موبدعونه و له نێوان ساڵی 2021 و 2022 له ڕێگه‌ی 5 كۆمپانیاوه بڕی 3 تریلیۆن و 700 ملیار دیناریان له ده‌سته‌ی گشتیی باج ڕاكێشاوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانبه‌رێكیان گواستووه‌ته‌وه ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌مه‌به‌ستی ئیمزاکردنی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ویستوویانه.