زۆرینەی لایەنەکان پشتگیری کابینەکەی مستەفا کازمی دەکەن
وڵاتانیش پشتگیری لێ دهكهن
K24- ههولێر:
زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق پشتگیری کابینەکەی مستەفا کازمی دەکەن، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەڵێت: ئێستا کاتی کارکردنە نەك قسەکردن.
لهمبارهشهوه ڤیان سهبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی دهكاتهوه: پشتگیری لە کابینەی مستەفا کازمی دەکەن و تا ماوەیەکیش چاودێری جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری کابینەکەی دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەم کابینەیەی مستەفا کازمی زۆرترین فراکسیۆن بەشداریان تێدا کردووە و پاڵشتی ئەمهریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەكەی ھەیە.
H.B