بەهای ڕۆبڵی ڕووسی نزمترین ئاستی دوو ساڵی ڕابردووی تۆمار کرد

دراوی ڕوبڵی ڕووسی
دراوی ڕوبڵی ڕووسی

بەهای ڕۆبڵی ڕووسی بەرانبەر بە دۆلار و یورۆ، بەردەوامە لە دابەزین و بۆ نزمترین ئاستی لە دوای ئاداری 2022 دابەزی.

بەهای یەک دۆلار بەرامبەر ڕوبڵ 1.14ـی تێپەڕاند و بەهای یەک یورۆش گەیشتە سەرووی 120 رۆبڵ، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا سزای بەسەر سێیەم گەورە بانکی ڕووسیا گازپرۆمبانک و 100 قەوارە و کەسایەتیدا سەپاند، وێڕای زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا هێندەی تر بووەتە فشار لەسەر بەهای ڕۆبڵ.

لەلایەکی دیکەوە، حکوومەتی ڕووسیا خۆی بەهای دراوەکەی دادەبەزێنێت بە ئامانجی ئەوەی بتوانێت کێبرکێی هەناردەکردنی کاڵاکانی بکات.

ئەنتۆن سیلوانۆڤ، وەزیری دارایی ڕووسیا، ڕایدەگەیەنێت: بەهای ئەمڕۆی دراوەکەیان زۆر گونجاوە بۆ کەرتی هەناردەکردنی کاڵا.