بوڵتەنی عەرەبی باس لە ڕێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەکات

بوڵتەنی عەرەبی کوردستان24
بوڵتەنی عەرەبی کوردستان24

دامەزراوەی کوردستان 24 بەردەوامە لە پێشکەشکردنی بوڵتەنی عەرەبی" لەڕێگەی پلاتفۆرمە میدیاییەکانییەوە و ژمارەی بینین و سەرنجدان لەسەر پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکانی زیادیکردووە.

لە بوڵتەنی ئەمڕۆی پێنجشەممە 28 ی تشرینی دووەمی 2024 کە لە لایەن ئەحمەد عەبدولڕەزاق و خەمائل ساڵح پێشکەش دەکرێت، بوڵتەنەکە باس لە ژمارەیەک دۆسیەی جۆراوجۆر دەکات.

سەرەتا پێداچوونەوە به ڕاپۆرت و هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، له وانه ڕاگەیاندنی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان که سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ئەندامانی هەڵبژێردراوی پەرلەمان بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگهێشت دەکات. 

بوڵتەنەکە باس لە دەستگیرکردنی زیاتر لە هەزار بەکارهێنەر و قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان و کردنەوەی قوتابخانە و باخچەی ساوایانی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بوڵتەنی عەرەبی تیشک دەخاتە سەر هەواڵێکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە دانانی بەردی بناغەی سەنتەرێکی تایبەت بە شیاندنەوە و چاکسازیی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر.

بوڵتەنی عەرەبی پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی چاندنی گەنم لە ڕانیە و پاڵپشتی ڕاوەماسی لە زاخۆ دەکات، لەگەڵ ئەوەی داوا دەکرێت منداڵانی تازە لەدایک بوو تۆمار بکرێن لە پسوولەی بەشە خۆراک.

لە بارەی عێراقیشدا، بوڵتەنی عەرەبی ڕاپۆرت لەسەر ناڕەزایی خەڵک سەبارەت بە کەمکردنەوەی 1٪ ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی لوبنان و غەززە پێشکەش دەکات، هاوکات باس لە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات.

بوڵتەنەکە بە ڕاپۆرتێک لەسەر بەرگدرووی بەناوبانگی کورد شێخ شەماڵ کۆتایی دێت کە لە جیاتی ڕەنگی تۆخ، ڕەنگی گەش و سەرنجڕاکێشی بۆ جلوبەرگی کوردی بەکارهێناوە.