ڕێورەسمی خولی شەشەمی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەرێوە چوو
بەسەرپەرشتی فەریق سیهاد بارزانی، ڕێورەسمی خولی شەشەمی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەرێوە چوو.
ئەمڕۆ هەینی، 29ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک ڕایگەیاند، بەسەرپەرشتی فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هەشتا و هاوپەیمانان، ڕێورەسمی خولی شەشەمی بنەڕەتی (تۆپهاوێژ)ـی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەرێوە چوو.
ڕاشیگەیاند، لەو ڕێوڕەسمەدا، ئامادەبووان لە نزیکەوە بینەری نمایشی تەقاندنی چەکە قوڕسەکان بوون کە لە لایەن ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە نمایش کران.