واشنتن: هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشی "تەحریر شام"ەوە نییە
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1733028532_kurdistan24.jpg)
یەکشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ڕەتی کردەوە کە واشنتن پەیوەندیی هەبێت بە هێرشەکەی حەلەبەوە، ڕاشیگەیاند، ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا دەکات و لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردووشدا لەگەڵ سەرجەم ناوچەکەدا پەیوەندییان هەبووە.
شۆن ساڤیت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند "بەردەوامی ڕەتکردنەوەی ڕژێمی ئەسەد بۆ بەشداریی لەو پرۆسە سیاسییەی لە بڕیارنامەی 2254 ئەنجوومەنی ئاسایشدا ئاماژەی پێ کراوە و پشتبەستنی بە ڕووسیا و ئێران، ئەو هەلومەرجەی خوڵقاندووە کە ئێستا سووریا تێیدایە."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بەم هێرشەوە نییە، تەحریر شام، لەلایەن ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاریکراوەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت."
ساڤیت جەختی لەوەش کردەوە، ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانی، داوای کەمکردنەوەی پەرەسەندن و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و کەمینەکان و دەست پێ کردنی پرۆسەیەکی سیاسی ڕژدی متمانە پێ کراو دەکات کە بتوانێت یەکجارەکی و بۆ هەمیشە، کۆتایی بەم شەڕە ناوخۆییە بهێنێت لە ڕێگەی سیاسییەوە. ئەویش بە یەکلاییکردنەوەیەک لەگەڵ بڕیارنامەی ژمارە 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشدا یەک دەگرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختیشی کردەوە "وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن و پاراستنی تەواوی کارمەندان و شوێنە سەربازییەکانی ئەمەریکا، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی داعش جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە سووریا."
لە بەرامبەردا ئۆلێگ ئیگناسیوک، جێگری سەرۆکی ناوەندیی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند "سوپای سووریا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە ماوەی کۆتا ڕۆژدا لانیکەم 300 چەکداری لەناو بردووە."
شهممه، 30ـی تشرینی دووهمی 2024، ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕایگهیاند، گرووپه چهكدارهكانی تهحریر شام "بهرهی نوسره" و ئهوانی دیكه، دوای كشانهوهی هێزهكانی سووریای دیموكرات "ههسهده"، توانیویانه دەست بە سەر فڕۆكهخانهی حهلهبدا بگرن.
ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش كرد، گرووپه چهكدارهكان كه له لایهن تهحریر شامهوه سهركردایهتیی دهكرێن، شاری مهعهڕهتو نوعمانیان كۆنترۆڵ كردووه دوای ئهوهی سوپای حكوومهتی سووریا بهرهو شاری خان شهیخوون پاشهكشهیان كردووه.