پەرلەمانی عێراق هەمواری دووەمی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتیی دەخاتە دەنگدان

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەرسێ پرۆژە یاسای مشتومڕهێنەری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس، هەمواری یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتیی کۆ دەبێتەوە.
یەکشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2024، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە "ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، لە دانیشتنەکەدا، دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگ دەدرێت."
پرۆژە یاساکانیش بریتین لە دەنگدان لەسەر پرۆژەی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ـیساڵی 1959، هەروەها دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندەوەی ئەو موڵکانەی لەلاین ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی بەعسی هەڵوەشاوەوە دەستیان بەسەرداگیراوە، بۆ خاوەنەکانیان. یاسای گرنگی سێیەم کە بڕیارە پەرلەمان سبەینێ دەنگی لەسەر بدات، هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016یە.
چەند پرۆژەیە یاسایەکیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەوانە؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای شارە پیشەسازییەکان.