سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنه‌كانی دەکات
K24- هه‌ولێر:
وەك ئامادەکاریەك بۆ دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان، سبەی دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مان و سەرۆك فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە.
له‌مباره‌شه‌وه مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆك فراکسیۆنەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ئاماده‌كارییه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و دیاریكردنی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كان، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێن.
هاوكات جەلال محەمەد ئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت: بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ ئەو پرۆژانەی حکومەت و فراکسیۆنەکان دەبێت، کە دەینێرنە پەرلەمان و یەکێك لەو بەرنامانەش میوانداریکردنی وەزیری تەندروستیە بۆ خستنەروی رێکارەکانی وەزارەت لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەوەی فراکسیۆنەکان و لیژنەکان لە هەنگاوی یەکەمدا پێان باشە پەرلەمان کۆبوونەوەی لەسەر بکات، ئه‌وه‌یه كه میوانداری وەزیری ته‌ندروستی بكرێت بۆ خستنەڕوی پلانەکانی وەزارەتەکەی بۆ رووبەڕوو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو, بەشێکی دیکەی بەرنامەی کار بۆ ئەو پرۆژانە ده‌بێت، كه حکومەت بۆ پەرلەمانی دەینێرێت.
H.B