سەرچاوە مێدیاییەکان: سەرجەم سەرکردەکانی حەماس و خێزانەکانیان "قەتەر"ـیان بەجێهێشت
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس خاكی قه‌ته‌ریان به‌جێهێشتووه؛ هاوكات ده‌گوترێت، خۆیان و خانه‌واده‌كانیان به‌ره‌و شوێنی نادیار ڕۆیشتوون.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێدیایی بڵاویان كرده‌وه، سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان خاكی قه‌ته‌ریان به جێ هێشتووه و به‌ره‌و شوێنی نادیار ڕۆیشتوون.
پێشتر پێگه‌ی "ئه‌كسیۆس" له به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا گواستبوویه‌وه، واشنتن قه‌ته‌ر له بوونی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌دار كردبووه‌وه و به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاندبوو، مانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه له وڵاته‌كه‌یان چیدیكه قبووڵكراو نییه.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه گوتبووشی، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا دوابه‌دوای ئه‌وه بوو، حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی واشنتنی بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و ئاگربه‌ست له غه‌ززه ڕه‌ت كردبووه‌وه.
سێشه‌ممه، 19ـی تشرینی دووه‌می 2024، ماجید ئه‌نساری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كه له تیمی دانوستانی بزووتنه‌وه‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئێسته له ده‌وحه نین و له په‌یوه‌ندی و هاتووچۆی به‌رده‌وامدان له نێوان چه‌ند پایه‌ته‌ختێكدا.
ماجید ئه‌نساری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد‌بوو، نووسینگه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه له پێناو پرۆسه‌ی نێوه‌ندگیری دامه‌زراوه، بۆیه كاتێك پرۆسه‌كه نه‌بێت، بوونی نووسینگه‌كه‌ش هیچ ئه‌ركێكی نابێت.
ئه‌نساری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشابوو، هه‌ر كات بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له قه‌ته‌ر درا، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به فه‌رمی و ڕاشكاوانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو، قەتەر بە حەماسی گوتووە کە نووسینگەکەی لە دەوحە چیتر خزمەت بە ئامانجەکەی ناکات و پێویستە دابخرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا بوو، قەتەر لە ڕۆڵی نێوەندگیری حەماس و ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان کشایەوە.
له لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر جه‌ختی كردبووه‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له نێوه‌ندگیرییه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، دوورن له ڕاستیی و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌گوترێت "ورد" نیین.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كرد‌بوو، ده‌وحه به لایه‌نه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر جیددیه‌تی پێویست هه‌بێت، ده‌ست به نێوه‌ندگیریی ده‌كاته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی "سی ئێن ئێن"ـی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاندبوو، حەماس ئەو دەنگۆیانەی هەموو ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن ئیتر لە قەتەر شوێنیان نابێتەوە.