فالح فەیاز: هێزەکانی حەشدی شەعبی نەچوونەتە ناو سووریا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هێزه‌كانیان خۆیان كوتابێته سووریا؛ ده‌شڵێت، فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وه‌رده‌گرن.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراقه‌وه ده‌بێت.
فالح فه‌یاز هه‌روه‌ها گوتی، هێزه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌رده‌گرن. ڕه‌تیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كوتابێته ناوچه‌كانی سووریا. ڕوونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق چالاكی ناكه‌ن و هێڵی به‌رگریی له‌گه‌ڵ سووریاش ته‌واو پارێزراوه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیاش هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره زۆر گرنگن و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریش یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه.