سوودانی هۆ پێویستەکانی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی دەخاتە ڕوو
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هۆڵی په‌رله‌ماندا هۆ پێویسته‌كانی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی و پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت و دواكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو.
چوارشه‌ممه، 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد "محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌مڕۆ له هۆڵی په‌رله‌ماندا هۆ پێویسته‌كانی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی خسته ڕوو."
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "سوودانی، هه‌روه‌ها هۆ پێویسته‌كانی هه‌مواریی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت و هۆكانی دواكه‌وتنه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران ڕوون كرده‌وه."
هه‌ر ئه‌مڕۆ، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو "سوودانی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا سیاسه‌ت و ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه و پێشهاته‌كانی دوای 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023ـی بۆ په‌رله‌مانتاران خستووه‌ته ڕوو."